نوێژكردن  لە نێوان كۆڵەكەكانی مزگەوت  لە ڕوانگەی فەرموودە ( صحیح )ەكانی  پێغەمبەری خواوە صلى الله علیه وسلم
سەردارن: 747

نووسینی: مامۆستا عدنان بارام
تەفریقەو پەرتەوازە بوون وجیاوازی و خیلاف لەنێـو موسڵماناندا كارێكی قەدەغەكراوە لە شەریعەتی ئیسلامی پیرۆزدا ، ئەوەش بەپێ‌ی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز و فەرموودە (صحیح)ەكانی پێغەمبەری خوا  صلى الله علیه وسلم ، وە بەپێ‌ی ووتەی زانایانی پایەبەرزی ئیسلام.
ڕەنگە یەكێك بڵێ‌ : ئەم بابەتە چ پەیوەندیەكی بە خیلاف و جیاوازی و هۆكارەكانی تەفریقە و پەرتەوازە بوونی موسڵمانانەوە هەیە ؟!! 
لە وەڵامدا : ئەوترێت : ئەم سەرسوڕمانە دەڕەوێتەوە كاتێك ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خوامان صلى الله علیه وسلم  پێش چاو بكەوێت ، كە  تیایدا ڕێك وپێك نەكردنی ڕیزی موسڵمانان لە نوێژدا ، و پەیوەست نەبوونیان بە یەكەوە و لە یەك داپچڕاندنیانی كردووەتە هۆی جیاوازی كەوتنە نێوان دڵی بڕوادارانەوە ، فەرموودەكەش ئەوەیە كە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم تیایدا فەرموویەتی :" أقیموا صفوفكم (ثلاثاً) والله لتقیمن صفوفكم أو لیخالفن الله بین قلوبكم " (سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (32) ، وصحيح سنن أبي داود رقم : (662) و (663) ، وصحيح سن ابن ماجه رقم : (994) ، وصحيح سنن النسائي رقم : (810) ، وصحيح سنن الترمذي رقم : (227) .) .
واتە : پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم : سێ‌ جار فەرمووی : ڕیزەكانتان ڕێك خەن ، سویند بێ‌ بە خوای پەروەردگار ، یان ڕیزەكانتان ڕێك دەخەن یان خوای پەروەردگار جیاوازی و خیلاف دەخاتە نێو دڵەكانتانەوە .

داگرتنی کتێب