ئایا بە دوای كارێكدا دەگەڕێیت ؟
سەردارن: 724

نوسینی: د. محمد العریفی
وەرگێڕانی:- باوكی یوسف م.مجید حمید مجید/كفری
پێداچونەوەی: صلاح الدین عبدالكریم

بەڵێ .. زۆربەی خەڵكی سوورن لەسەر كاركردن .. وەپێشبڕكێی بۆ دەكەن.. هەر كاتێك لە جێگایەك بانگەواز بكەن بۆ ئەوەی كە كرێكاریان دەوێ یان فەرمانبەریان دەوێ .. ئەوا دەبینین بە هەزاران كەس پێشبڕكێی بۆ دەكەن .. بەڵام دەزانی شوێنكارێكی بەتاڵ هەیە .. كارێكی خوداییە .. خوای گەورە بۆ هەموو جیهانی خستووەتە ڕوو .. وە كەس ناتوانیت ئەو كارە بە دەس بهێنێ تەنها كەسانێك نەبێت كە خوا خۆشیانی دەوێت .. پێغەمبەری خۆشەویستصلی الله علیه وسلم دەفەرموێت :- (إذا أراد الله بعبد خيرا استعمله، قالوا يا رسول الله صلى الله علیه وسلم وكيف يستعمله؟ قال؟ يوقفه لعمل صالح قبل موته)(ظلال الجنة: رقم: 397).
واتە: ئەگەر خوای گەورە چاكەی بۆ بەندەیەكی ویست ئەوا پێش مردنی كارێكی پێ دەسپێرێَ.. كابرایەك پرسی:- چ كارێكی پێ دەسپێرێ ئەی پێغەمبەری خواصلی الله علیه وسلم ؟؟ پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمووی :- خوای گەورە یارمەتی و ئاسانكاری بۆ دەكات بۆ كاری چاكە و بەو شێوەیە گیانی دەكێشێ . بۆیە پیاو چاكان غەمبار دەبوون كاتێك لە دەستیان دەرچووبایە 

داگرتنی کتێب