ئامادەكردنی: م. عوبێد موحەممەد ئەمین
پێش نوێژو ووتار خوێنی مزگەوتی (مُجَمَّعُ الفَلاَحِي) لـە چەمچەماڵا
بێ گومان شارەزابوون لە قورئانی پیرۆز، كە فەرمایشتی خوای پەروەردگارە، هەروەها زانینی واتاو تەفسیرەكەی، بە شێوەیەكی ڕاستو دروست، واجبێكە لەسەر شانی هەموو ئادەمیزادێكی باوەڕدار، بەلإم هەر كەسەو بەپێی تواناو مەجالی خۆی.
لەبەر ئەوە ئێمەش بە پێویستمان زانی، كە بە یارمەتی خوای پەروەردگار، بەپێی توانا لە خزمەتی فەرمایشتە جوانەكانیدا بینو شارەزایی پەیدا بكەین لەبارەیەوە، بە ئومێدو هیوای ئەوەی، كە خوای گەورە، بـە قورئانەكەی دڵەكانمان ڕووناك بكاتەوە.