هەڵبژاردەی پتەو و مەتین سەبارەت : بە بیدعەكاران و پێچەوانەكاران بۆ ڕێبازی پێشین
سەردارن: 494

هەڵبژاردەی پتەو و مەتین سەبارەت : بە بیدعەكاران و پێچەوانەكاران بۆ ڕێبازی پێشین [ هەڵبژاردەیەك لە ووتەكانی پێشەوا (ابن عثيمين  ) ]
  وە بەدوایدا
بیرخستنەوەی بێ‌ئاگا بە ڕێگاكانی ئاشكراكردنی حاڵی : خۆدەرخەر بە سوننەت ، و لە ڕاستیدا گومڕا

نووسینی شێخ: عبدالقادر بن محمد الجنید
پێداچوونەوەی:مامۆستا خلیل أحمد
وەرگێڕانی: عدنان بارام كەلاری

 ئەوەی بەڵگە نەویستە : نوسین ـ وەكو هەموو هۆكارە شەرعیەكانی تر ـ ڕێگەیەكە بۆ گەیاندنی پەیامەكان ـ چاكسازی بن یان پێچەوانەكەی ـ ، بەڵكو زانایان وپێشەوایانی ئەم ئوممەتە نوسینیان بەیەكێك لەگرنگترینی ئەو ڕێگایانە داناوە ـ بەگوفتاریان بێت یان بەكردار ـ بەهۆیەوە بانگەشەی ئەهلی سوننە و پەیامەكانیان گەیاندوەتە موسڵمانان و جگە لەوانیش .
وە گومانیش لەوەدا نیە كە هەموو نووسینێك ـ لەهەر سەردمێك نووسرابێتەوە ـ بۆ مەبەست و مەرامێك نوسراوەتەوە ، و پاڵنەرێك هەبووە و هەیە لەپشتیەوە كە پاڵنەری نووسەرەكەی بووە بۆ هەستان بەو كارەی ، بەهەمان شێوە هۆكار و پاڵنەر لە پشت هەموو وەڕگێڕێكیشەوە هەیە كە وایلێدەكات بەكاری وەڕگێڕانەكەی هەستێت .
 

داگرتنی کتێب