نووسين : محمد عبد الله الدويش
وەرگێڕانی : باوكى ئەشماء كەلارى
خوێنەرى سەنگین, برای لاوی خوێن گەرمم, ئەم نامیلكەیەى بەر دەستى بەڕێزتان باس لە پرسێكى گرنگ دەكات كە ئەویش ئارەزو و چۆنێتى بەرەنگاربونەوەیەتى لە قۆناغى لاوێتیدا, كە تێیدا نووسەر بە كورتى باس لە دیارترین زیانەكانى شوێنكەوتنى ئارەزوو دەكات .. پاشان باسى هۆكارەكان و لە كۆتایشدا چارەسەرى گونجاو بۆ گرفتەكان دادەنێت, وە سوپاس بۆ خواى گەورە ئەوە بۆ جارى چوارەمە كە بە چاپ دەگەیەنرێت وە ئێمە بە پێى توانا هەوڵمان داوە پوخت و هەڵە چنى بكەین, داواكارم لە خواى گەورە كە هەمووان بە گشتى و لاوان بە تایبەتى سوودى لێ ببینن و بیكاتە توێشووى دواڕۆژ بۆ نووسەر و وەرگێڕ و خوێنەر و هەموو ئەوانەى كە هاوكارى دەكەن لە چاپكردن و بڵاوكردنەوەیدا و زۆر سوپاسى (م. عدنان بارام )یش دەكەین كە پێداچوونەوەى نامیلكەكەى گرتە ئەستۆ .