چۆن ڕزق و ڕۆزیت زیاد دەكات؟ هۆكارەكانی بەدەستهێنانی ڕزق و ڕۆزی
سەردارن: 879

وەرگێڕانی: پشتیوان حسن
یەكێك لەو كاروبارانەی كە ئەمڕۆ خەڵك بیروئەندێشەیانی سەرقاڵكردووە بەشێوەیەك كە ناخ و بیریشیانی تووشی مەراق وخەفەت كردووە, بریتیە لە بەدەستهێنانی ڕۆزی بۆ بژێوی وگوزەرانی ژیان, هەتاكار گەیشتۆتە ڕادەیەك كە هەموو ڕێگاو ڕێبازەكانی بۆ دەگرنە بەر, وەبەهەموو شێوازێكی حەڵاڵ وحەرام هەوڵی بۆدەدەن, وەئەوانە بێ ئاگابوون لەوەی كە هۆكاری ترهەن بۆپەیداكردنی ڕزق, كەبەهۆیەوە خوای پەروەردگار ڕزق وڕۆزی دەبەخشێت بەشێوەیەك كە وەسف ناكرێت وبەپێوانەی مرۆڤ ناپێورێت, وەهەروەها بەوهۆیەوە خوا ڕزق وڕۆزی دەدات بەبێ هۆكار, وەبەبێ پێشەكی دەیبەخشێت, وەئەم هۆكارانە جگەلەوەی كە بنچینەوبنەڕەتن لەژیانی مرۆڤی موسڵماندا بەشێوەیەكی گشتی, وەلەكەسی ئیمانداردا بەتایبەتی, دۆست وهاوڕێی تەنهایین بەبێ كەس وكار, شكۆوسەربڵندین بەبێ هۆزو كەس, ڕێزو گەورەیین بەبێ‌ پلەوپایە, تێربوونن بەبێ‌ خواردن, ئاودان وتینوێتی شكاندنە بەبێ‌ خواردنەوە. 

داگرتنی کتێب