پەیوەندی نێوان قورئان و دڵ
سەردارن: 1043

ئامادە كردنی: باوكی پێشین
   خوای پەروەردگار زیادە ڕێز و شەرەفێكی بەمرۆڤ بەخشیوە و فەزڵی داوە بەسەر زۆرێك لە دروستكراوەكانی خـۆیدا, لەناو مرۆڤەكانیشدا بەتایبەت ئەوانەی شوێن پێغەمبەران كەوتوون و باوەڕیان بە پەیامەكانی هێناوە ڕێزدارتر و پلەبەرزترن لەوانی تر, وە لەناو جەستەی هەر مرۆڤێكیشدا پارچە گۆشتێك هەیە كە لە هەموو ئەندامەكانی تر بایەخ و زێدە گرنگی پێ دراوە و هەمیشە گوتاری قورئان ئاراستەی ئەو كراوە, بەشێوەیەك كە باش بوونی ئەو سەردەكێشێت بۆ چاك بوونی تەواوی ئەندامەكانی تری, وبەپێچەوانەشەوە, وە هەروەها كاریگەری خۆی هەیە, ئەو پارچە گۆشتەش بریتیە لە دڵ, لەبەر بەپێزی و پایەی دڵە كە شوێن و نشینگەی ئیمان وباوەڕە و جێگەو لانكەی ئەو پەیامەیە كە خوای پەروەردگار بەخشیویەتی بە مرۆڤ.

داگرتنی کتێب