و.بەدەستكاریەوە: پشتیوان حسن
خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا] [الكهف: 46].واتە: ماڵ ومناڵ زینەت وجوانی ژیانی دونیان.
وەهەروەها دەفەرموێت: [إِنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلَادُكُمْ فِتْنَةٌ وَاللَّهُ عِنْدَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ][التغابن: 15].واتە: بەڕاستی ماڵ ومنداڵەكانتان بەڵان بۆتان, پێیان تاقی دەكرێنەوە, تادەركەوێ كامتان گوێڕایەڵی دەكەن وكامیشتان یاخی دەبن, كەوابوو بێداروهۆشیاربن پێیان فریو مەخۆن! لەكاتێكدا خوای میهرەبان پاداشتێكی گەورەی لایە, واتە بەهۆی ئەو سەروەت وسامان وژن ومنداڵەتانەوە دەستخەڕۆ مەبن.
خوای گەورە منەت دەكاتە سەر بەندەكانی بەوەی كە نیعمەتی ماڵ ومنداڵی پێیان بەخشیوە بۆئەوەی تاقیان بكاتەوە لەسەر ئەوشتانەی كەپێی بەخشیون, ئایا دەبێتە نیعمەت بەسەر خاوەنەكەیەوە یاخود دەبێتە هۆی ڕق وئێش وئازار, جا ئەوەی مافی خوای لەماڵ وسەروەتەكەیدا زانی ئەوا دەبێتە خێروبەرەكەت بۆی سوودی پێ دەگەیەنێ.