دوژمنەكەت بناسە
سەردارن: 1532

نوسینی: دایكی عبدالعزیز
وەرگێڕانی بەدەستكاری یەوە: پشتیوان حسن كرم

كاتێك كە خوای پەروەردگار ویستی وابوو كە ئادەم بەدی بهێنێت ودروستی بكات، فەرمانی كرد بە تەواوی فریشتەكان كە سوجدەی ڕێزو سڵاو بەرن بۆ ئادەم، جا هەموو فریشتەكان فەرمانی خوای خۆیان بەجێ‌ هێناو سوجدەیان بۆی برد، تەنها ئیبلیس نەبێت كە یاخی بوو خۆی بەگەورە زانی لە ئاست ئەو فەرمانە خواییەداو سوجدەی نەبرد و وتی: ئایا سوجدە بەرم بۆ كەسێك كە لەقوڕ دروستت كردووە و منیشت لە ئاگر دروست كردووە؟ بۆیە خوای بەرزو باڵادەست بێ‌ ئومێدی كرد لە سۆزو میهرەبانی خۆی ودەری كردو دووری خستەوە لە ڕەحمەتی خۆی، وكردیە شەیتانی نەفرین لێكراوی ڕەجمكراو وەكو سزایەك بۆ ئەو سەرپێچیەی كە كردی، هەربۆیە ئیبلیسیش سوێنی خوارد بۆ پەروەردگاری و وتی: [قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ (82) إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ (83) ](ص).
واتە: سوێندبێ‌ هەموویان لەڕێی ڕاست گومڕاو سەرلێشێواو بكەم، مەگەر بەندە دڵ ودەروون پاكەكانت نەبێ‌.

داگرتنی کتێب