كردنەوەی دڵان  بە فەتواكانی سەرقەبران
سەردارن: 523

زانای پایەبەرز : عبدالعزیز بن عبد الله بن باز (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت)
كۆكردنەوە وڕێكخستنی: عبدالله بن علی الصویلح
وەرگێران: پشتیوان حسن
پێداچوونەوەی: مامۆستا خلیل أحمد

لەڕاستیدا  گرنگیدان بە باسی یەكخواپەرستی وبیروباوەڕ لە گرنگترینی باسەكانن ولەهەمووشیان پێویستترن، وە پێچەوانەی یەكخواپەرستی بریتیە لە هاوبەش بڕیاردان بۆ خوا وە مەترسیشی بۆسەر موسڵمان لای كەس شاراوە نیە، بەڵام ئەو بەڵاو كۆستەی كەبەدرێژایی كات وسەردەم بڵاوبۆتەوە بریتیە لەوەی كە كۆمەڵێك لە موسڵمانان پەیوەست بوونە بە گۆڕو مردووانەوە وشەیتان هەڵی خەڵەتاندوون بەشێوەیەك كە زیادەڕۆییەكی زۆریان كردووە لە ڕۆیشتن بۆ لایان و سەردانی گۆڕستانیان بە پەرستنێكی گرنگ داناوە وباوەڕیشیان بەوە هەیە كە ئەو مردووانە لەتوانایاندا هەیە سوودو زیان بگەیەنن بەشێوەیەك كەداوای یارمەتی ومنداڵیان لێدەكەن بۆیە كەوتونەتە سەرپێچیەكی گەورەی شەرعیەوە هەر لە بیدعەو شیرك وگومڕایی تری گەورە، وە خوای پەروەردگاریش كۆمەڵە زانایەكی لەم ئوممەتەدا داناوە كە پارێزگاری وبەرگریەكی بەرچاویان كرد لە بیروباوەڕی یەكخواپەرستی وەك: ئەحمەدی كوڕی حەنبەل وئیبن تەیمیە وجگە لەوانیش لە پێشینانی ئەم ئوممەتە، وە لەم سەردەمەی دواییشدا خوای گەورە چەند زانایەكی لەم دوورگە پیرۆزەدا ڕەوانە كرد بۆ تازەكردنەوەو گەشەدان بە بانگەوازی سەلەفیەت وەكو محمدی كوڕی عبدالوهاب و نەوەكانی وقوتابیەكانی و ئەوانەی كەلەسەر مەنهەجی ئەوان دەڕۆن لەبەرگریكردن لە یەكخواپەرستی و جێبەجێكردنی و بانگەوازبۆكردنی و هۆشیاركردنەوەی خەڵك لەپەیوەست بوون بە دروستكراوەكانەوە زیندووبن یان مردوو.

داگرتنی کتێب