نوسینی:
الشيخ: محمد بن زيد بن محمد المدخلي.
قدَّم لها : الشيخ العلامة: أحمد بن يحيى بن محمد النجمي
والشيخ العلامة: زيد بن محمد بن هادي المدخلي - رحمهما الله -
وەرگێڕانی: پشتیوان حسن كرم
پێداچوونەوەی: مامۆستا خلیل أحمد
ئەم كتێبە خرایە پێش چاوم لەلایەن بەڕێز كوڕی خۆم ( محمد ابن زید المدخلی) كە توێژینەوەیەكی كورت و پوخت وسوودبەخشە بۆ خۆی و برا فێرخوازەكانی تری زانستی شەرعی بەگشتی و پێشنوێژ و ووتاربێژی مزگەوتەكان بەتایبەتی، كەلە دووتوێی ئەم كتێبەدا باسی ڕاست كردنەوەی بیروباوەڕ و دروشمە گەورەكانی تر و ئەوەش پەیوەندی پێیانەوە هەیە لەماف وئەرك و هەڵسوكەوت و ئاكاری جوان لەسەر ئەو پەیڕەو و بەرنامەیەی كە گەورەی مرۆڤایەتی و پێغەمبەری ئیسلام محمد هێناویەتی صلى الله علیه وسلم، ئەمەش لەسەر شێوازی پرسیار و وەڵامە، وە باسی ئەو هۆكارەشی كردووە كەوای كردووە ئەم كتێبە لەسەر ئەو شێوازەی كەباس كرا بنووسێت، وە منیش بەباشم زانی كە چاپ بكرێ و بڵاوبكرێتەوە بۆ ئەوەی سوودەكەی هەموو لایەك بگرێتەوە و پاداشتەكەشی بمێنێتەوە بۆی وأسأل الله لنا وله ولجميع المؤمنين التوفيق والسداد في كل ما نأتي نذر، وصلّى الله وسلّم على نبينا محمد سيّد البشر وصاحب الشرع العظيم المطهر.