قـورئـان هاوەڵە وەفادارەكە لەگەڵ فەزڵی چەند سورەت و ئایەتێـك
سەردارن: 611

كۆكردنەوەو ئامادەكردنی: مـؤيد عبدالفتاح حمدان
وەرگێڕانی: پشتیوان حەسەن كەرەم

سوپاس و ستایش بۆ خوای دابەزێنەری قورئان، ئەو خوایەی كە قورئانی فەرمووە بەپیت ودەنگ و پاشان دایبەزاندووە بەبەڕێزترین فریشتەدا ولەبەڕێزترین شەودا بۆ بەڕێزترین پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم  و لەبەڕێزترین شوێندا و دواتریش دەیپارێزێت هەتا ئەو رۆژەی كە شەو و رۆژی تری بەدوادا نایەت. 
   سوپاس بۆ خوا بۆ ناردنی قورئان، سوپاس بۆ خوا ئاشنای كردین بە قورئان، سوپاس بۆ خوا كە هاوكاریمان دەكات بۆ خزمەتكردنی قورئان، قورئان ئەو حەبلەی خوایە كە ئەوەی دەستی پێوەبگرێت بەرزی دەكاتەوە، ئەوەی پێوەی پەیوەست بێت سەرنگون نابێت، چۆن وانیە كە تاكە ڕێگەی ڕاستی خوایە و نور و رۆشناییە لە دونیای تاریكیدا و دۆست وهۆگرە لە كاتی تەنیایی و تاراوگەدا، قورئان هۆی زیندووێتی ژیانە و بەڵكو خودی ژیانە و ئەوەی لەدونیای قورئان نەبێت ئەوا لە ڕیزی مردوواندایە. و تەنانەت ئەوەی هەندێك قورئان لە سنگیدا نەبێت ئەوا وەكو ماڵێكی ڕووخاو و خاپوربوو وەهایە.

داگرتنی کتێب