بۆ هەموو ئافرەتێك  كە بڕوای  بە خوا و ڕۆژی دوایی هەبێت
سەردارن: 960

كۆكردنەوە ، وئامادەكردنی: أبو مسلم مجدی بن عبدالوهاب الأحمد 
وەرگێڕانی: دایكی سوننە 
پێداچوونەوەی: مامۆستا عدنان بارام

خوێنەری بەڕێز ئەم نوسراوەی بەر دەستت نامیلكەیەكی بچوكە لە شێواز وقەبارەیدا ، بەڵام گەورە وگرانە لە ناوەڕۆك وواتایدا ، بۆ گوێ ڕایەڵان موژدە وهۆكاری جێگیر بوون و بەردەوامیە ، وە بۆ جگە لەوانیش یاد خستنەوە ، و ڕاچەڵكێنەر و سەرزنشتكارە ، نووسەر تێیدا بانگەشە بۆ ئەوە دەكات كە ئافرەتان پابەند بن بە باڵاپۆشی شەرعیەوە ، لە موسڵمانێكی ئامۆژگاری كار وخەم خۆر و بە غەیرە لە سەر شكاندنی سنور و قەدەغە كراوەكانی خوای پەروەردگار ، دەست پێكردن وسەرەتای نووسینەكەی لە سەر بنەوای باوەڕ بوونە بە خوای پەروەردگار و ڕۆژی دوای ، تیایدا هەندێك هۆكاری خستوەتە ڕوو كە ڕێگرن لەوەی كە ئافرەتان پابەند بن بە پۆشاكی شەرعیانەوە ، لەو هۆكارانەش : ڕۆشتن بەدوای خۆشی وچێژە كاتی وبڕاوەكانی دونیا ، ئارەزووە جۆراو جۆرەكانی ... هەروەها لەم نووسراوە یاد خستنەوەی تێدایە سەبارەت بە ڕۆژی دوای ، ئەو هەموو موحاسەبە ، وسزادانانەی كە چاوەڕێ‌ی تاوانباران دەكات ، وە بانگەشەش دەكات بۆ تەقوا و لە خوا ترسان ، و وەستان لە ئاست وسنوری هەموو فەرمان ، ونەهی لێكراوەكانی ، بەتایبەت ئەوانەی كە پەیوەستن بەو پۆشاكە شەرعییەی كە پێویستە لە سەر ئافرەتان لە كاتی لە ماڵا دەرچوونیان یان لە كاتی دەركەوتنیان وبەرچاو كەوتنی نامەحرەمان بیپۆشن .

داگرتنی کتێب
کتێبەکانی تر
گەوهەرێكی پوخت و جوان سەبارەت بە : جوانی و چاكەكانی ئـایـنی ئیـسـلامگوڵبژێرێك لە فەتواكانی زانای پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثیمین (رحمه الله)دەعوە و بانگەوازكردن بۆ لای خوا و ڕەوشتی بانگخوازانچــل فـەرمـوودەی نــاوازەو ئـاســـان سەبارەت بە فەزڵ وخوێندنی قورئانفەزڵ و گەورەیی و حوكمەكانی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان لە سوننەتی پیرۆزی پێغەمبەرمان تــەفسیری قـورئـــان بـــە تێگەیشتنی پێشینان (سوورەتی فاتیحە)تەواوی ئامۆژگاری سەبارەت بە ئەحكامەكانی مەسح كردن لەسەر نەعل و گۆرەویبەڵگەكانی خۆشویستنی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لە نێوان سوننەت و بیدعە دانـــوێژە سوننەتەكان پێناسەیان ، جۆریان ، فەزڵیان بازرگانییە بەقازانجەكان چۆنێتی  حەجكردنی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بەوشێوەی جابر (رضی الله عنه) لێ یەوە دەیگێڕێتەوەئەو هۆكارانەی كە ئەنجامدانی شەونوێژ ئاسان دەكەنەوەوانە گرنگەكان بۆ تێكڕای موسڵمانان (الدروس الـمهمة لعامة الأمة)قنووت لە نوێژی وەتر و نوێژە فەرزەكاندا