ڕۆڵی ئافرەت لە چاكسازی كۆمەڵگادا
سەردارن: 1041

نووسینی :  شێخ محمد بن صالح العثیمین
وەرگێڕانی : دایكی فیردەوس
 پێداچونەوەی : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطیف  وتارخوێنی مزگەوتی حاجی  لەر

بەڕاستی پێم خۆشە كەوا ئامادە ببم بۆ دەبڕینی ئەوەی كە لە ناخمدایە سەبارەت بەم بابەتە ترسناكە كە بریتییە لە : (ڕۆڵی ئافرەت لە چاكسازی كۆمەڵگادا) .
بە پشتیوانی خوای گەورە دەڵێم ـ وە داوای لێدەكەم هاوكاریم بكات بۆ حەق و ڕاستی ـ : 
بەڕاستی (ڕۆڵی ئافرەت لە چاكسازی كۆمەڵگادا) ڕۆڵێكە بایەخێكی گەورەی هەیە .
چونكە چاكسازی كۆمەڵگا دوو جۆرە :
جۆری یەكەم : چاكسازی دەرەكی :
ئەویش ئەوەیە كە لە بازاڕەكان و مزگەوتەكان و جگە لەمانەش لە بوارە دەرەكیەكاندا دەكرێت ، ئەمەش زیاتر پیاوان دەگرێتەوە چونكە ئەوان دەردەكەون و ئاشكرا دەبن .
جۆری دووەم : چاكسازی كۆمەڵگا لە پشت دیوارەوە (لە نێو ماڵاندا) :
ئەویش ئەوەیە كە لە ماڵەكاندا دەكرێت ، وە زۆربەی ئیش و كارەكانی ماڵەوە خراوەتە سەر ئەستۆی ئافرەتان ، وە خوای پاك و بێ‌ كەموكوڕی ڕووی پێوتن و فەرمان پێكردنی كردووەتە خێزانەكانی پێغەمبەر صلى الله علیه لەم ئایەتەدا و فەرموویەتی :[وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا] [سورە الأحزاب : (33)] .
واتە : لە نێو ماڵەكانتاندا ئۆقرە بگرن و بمێننەوە و خۆتان ڕووت مەكەنەوە وەكو خۆڕووت كردنەوەی سەردەمی نەفامی و جەهالەتی پێشوو ، وە نوێژەكانتان بە ڕێكوپێكی بكەن و زەكات بدەن و گوێڕیەلی خوا و پێغەمبەرەكەی بكەن ، بەڕاستی خوا دەیەوێت پیسیتان لـێ‌ دوور بخاتەوە ئەی كەسوكاری پێغەمبـەر و پاكتان بكاتەوە .

داگرتنی کتێب