نوسینی مامۆستای بەڕێز: عبدالمالك بن احمد بن المبارك رمضاني الجزائري
وەرگێڕانی: عبدالوالی عبدالرحیم علی قزڵجی
نوسینی پێشەكی: مامۆستا عبداللطيف أحمد مصطفى
بێ گومان ئاینی ئیسلام بریتیە لەو پەیامەی كە خوای پەروەردگار بە پێغەمبەرەكەیدا (صلی الله علیه وسلم) ناردبووی بۆ بەختەوەر بوونی ئادەمیزادو ڕزگاركردنی خەڵكی لە تاریكیەكانی كوفرو شیرك و خوڕافەت و نەفامی و جەهالەت و تاوان و بەد ڕەوشتی بۆ ڕووناكی ئیمان و تەنها خواپەرستی و هیدایەت و زانست و ڕەوشتی جوان.