فەزڵ وگەورەیی زیكری خـوا
سەردارن: 668

ئامادەكردنی: مامۆستا عبید محمد أمین
زیكری خوا عیبادەت وبەختەوەرییە بۆ دونیا وقیامەت وهۆكارێكە بۆ چوونە بەهەشت وڕزگار بوون لە ئاگری دۆزەخ، زیكری خوا هۆكارێكە بۆ ئەوەی خوای پەروەردگار ناوت بهێنێ‌، زیكری خوا تەرازووی قیامەت قورس وسەنگین دەكات، زیكری خوا عیبادەتە ئەو عیبادەتە گەورەیەی كەوا چەندین بەڵگەی لە قورئان وسوننەتی پێغەمبەری خواصلی الله علیه وسلم لەسەرە بەڵام ئێمە بەهۆی لاوازی ئیمان ودەورووبەرەوە بێ‌بەش بووینە لەو زیكر وعیبادەتە گەورەیە، بەڕاستی ئێمە زۆر بێ‌ئاگاین لە زیكری خوای پەروەردگار كە هەندێك كاتی كەم نەبێت بیرمان ناكەوێتەوە، مەگەر لە دوای نوێژە فەرزەكان یان هەندێك كاتێكی تر ئەگەریش بیرمان بكەوێتەوە، زۆر ترسناكە ئەگەر مووسڵمان بەو شێوازە بێت زیكری خوای پەروەرگار نەكات، كەوا لە مەجلسێك دادەنیشین چەندین سەعات زیكری خوا ناكەین.

داگرتنی کتێب