كۆكردنەوەو ئامادەكردنی:هیـوا زیــــــرەك
پێداچونەوەی: مامۆستا عەدنان بارام
براو خوشكی لاوو بەڕەوشتو خاوەن بیروباوەڕی ڕاستم، لێرەدا وەكو بەشی یەكەمی زنجیرە باسەكەمان بەناوی ( زنجیرە پەیامێك بۆ لاوان )، سەرەتا باسی ( بیرو باوەڕٍ )تان بۆ دەكەین بەهیوای ئەوەی سەرەتا هەم خۆمو دواتر ئێوەی بەڕێزیش سودی لێ ببینن، ئەوەش بە پشت بەستن بەئایەتە پیرۆزەكانی خودای گەورەو فەرموودە ڕاستەكانی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم)و وتەو نمونەكانی هاوەڵە بەڕێزەكان ... هتد . چونكە یەكەم شت كەمرۆڤ لەسەری هەڵدەسەنگێندرێت ئەوەیە كە تاچەند هەڵگری بیروباوەڕێكی چاك و ڕاستەقینەیە . وە یەكەم شت كەخودای گەورەش لێمان داوا دەكات پەرستنی خودایە بەتاكو تەنها ، وەكو لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت : (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ) (سورة الذاريات ، آية 56.). واتە " من جنۆكەو مرۆڤم دروست نەكردووە ئیللا بۆ ئەوە نەبێت كە بەتەنها من بپەرستن ".