كوشتنی ئیسلام!!
سەردارن: 974

نوسین و ئامادەكردنی: عدنان بارام كەلاری
پێشەكی بۆ نوسینی
م.عبد اللطیف أحمد – چوارقوڕنە
م. عبد الكریم محمد – سلیمانی

خوێنەرانی بەڕێز : السلام علیكم ورحمة الله وبركاته ... بەرپەرچدانەوەی سەرپێچی كاران لە پێویستیە شەرعیەكانە ، بەڵكو تێكۆشانە لە ڕێگای خوادا .
پێشەوا ( ابن القیم ) ـ ڕەحمەتی خوای لێبێ‌ ـ فەرمویەتی : تێكۆشان دژی سەرپێچیكاران چاكترە و گەورەترە لە تێكۆشان و شەڕكردن دژی دوژمن .
پێشەوە ( ابن تیمیة) ـەش ـ ڕەحمــــەتی خــوای لێبێ‌ ـ فــەرمــویەتی : هــەندێ‌ لە خەڵكی پرسیاریان كرد لـــە ( إمـام أحمـد بن حنبل ) ـ ڕەحمــەتی خــوای لێبێ‌ ـ ، وتیـــان : زۆر قـــورسە لەلام كە بڵێم : فڵان كەس ئاوایە ، و فڵان كەس ئاوایە ، فەرموی : ئەگەر تۆ بێ‌ دەنگ بیت بــەرپـــەچی نـــەدەیتەوە ، و منیش بێ‌ دەنگ بم بەرپـەرچی نـــەدەمــەوە !!! ئیتر كــەی نەزان ئەزانێت ڕاست و هەڵــە لەیەك جیابكاتەوە ؟!!
نموونەی تاوانی پێشەوای بیدعەكاران ئەوانەی قسەكانیان پێچەوانەی ( قورئان و سوننەتە ) یان پەرستنیان پێچەوانەی ( قورئان و سوننەتە ) ئاشكرا كردنی هەڵەكانیان و وریاكردنەوەی موسوڵمانان واجبە بە بڕیاری كۆی موسەڵمانان .
 

داگرتنی کتێب