ئەنجامدانی نوێژی تەراویح
سەردارن: 1639

نووسنی : شێخی پایە بەرزی ئیسلام :  محمد ناصرالدین الألبانی رحمه الله
وەرگێڕانی :  مامۆستا دارا جبار كریم 
پێداچوونەوەی : مامۆستا عدنان بارام

نوێژی (تەراویح ) یش لە ڕەمەزاندا یەكێكە لەو نوێژە سوننەتانەی كە چەندین فەرموودەی ( صحیح ) دەربارەی فەزل و خێر و چاكەی هاتووە ، لەوانەش پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی : " من قام رمضان إيمانا واحتسابا ، غفر له ما تقدم من ذنبه  " (أخرجه مسلم وغيره وعند البخاري منه المرفوع من قوله صلى الله علیه وسلم وهو مخرج في : (صحيح أبي داود : 1241) .) .
واتە : هەركەسێك نوێژی تەراویح لە شەوانی ڕەمەزاندا بكات و باوەڕی بە واجبێتی هەبێت و چاوەڕوانی پاداشتەكەی بكات ، ئەوا خوای پەوەردگار لە تاوانی پێشووی خۆش دەبێت .

داگرتنی کتێب