یان هەر سێكی كەراماتە؟!  یان ئەمەشیان كڵاواتی بەناو پیاوچاكانە؟!
سەردارن: 442

ئامادەكردنی: مامۆستا عدنان بارام

گەڕانەوە بۆ لای پێشەوایان و ناوداران و زانایانی پایەبەرزی ئیسلام ، وەك : پێشەوا شافعی و أحمدی كوڕی حەمبەل ، مالك ، أبو حەنیفە و ابن تیمیە و جگە لەمانیش ـ بە ڕەحمەت بن ـ پێویستە لە سەر هەموو موسڵمانێك بۆ ناسینی باش و خراپی خود و كرداری ئەو كۆمەڵا و گرووپانەی كە بە درێژایی مێژوو سەریان هەڵداوە و لافی ئەوەیان لێداوە كە تەنها هەر ئەوانن هەڵگرانی ئیسلامی ڕاستەقینە !!! و كردەوەكانیان لە سەر قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەری خوان صلی الله علیه وسلم !!! بۆ ئەوەی ئەو پێشەوایانە ببن بەچرا دید و بیناییان ڕووناك بكەنەوە بە ووتە بە نرخ و پڕ لە زانستەكانیان ، ئەو كارەش پیادەكردن و گوێڕایەڵی كردنە بۆ ووتە و فرمانی خوای پەروەردگار كە فەرموویەتی : [ فَاسْأَلُواْ أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ  ] (سورة النحل : 43 ) ، واتە : ئەگەر شتێكتان نەزانی ئەوا پرسیار لە زانان بكەن .

داگرتنی کتێب