نوسینی: باوكی فریشتە
پێداچونەوەی: مامۆستا عدنان بارام
كچی موسڵمانی لە خواترس : پایز هەرچەندە ڕۆڵی هەبێت لەوەی كە پەڕەی ناسكی گوڵەكان هەڵوەرێنێ ، سەد هێندە بێباكی و بەسادەیی بیركردنەوەی گوڵەكان ڕۆڵی هەیە لە هەڵوەرینیان .
چەندە جوانن ئەو گوڵانەی دارەكان دەڕازێننەوە ، بەڕاستی جوانی قوتابخانە و ماڵ و سەرشەقام و باخچە گشتیەكان بە گوڵەوە هێندەی تر جوان دەبنەوە .
بەڵام ئەوەی سەرسامی كردووم سادەیی بیركردنەوەی گوڵەكانە ، هیچ كۆمەڵێكیان پەند لەوانەی پێش خۆیان وەرناگرن !! بە بەردەوامی دەستی چەپەڵ و خوێناوی شەهوەت بازان هەڵیان دەوەرێنن ، یان لە پاش هەڵپچرانیان لە دارەكانیان تێر بۆندەكرێن ، لە پاشان سیس دەبنەوە و ئەوانیش هەتا دەستیان بگات فڕێیان دەدەنە بەرپێی ئەو كەسانەی كە بە ماوەیەك پێش سیسبونی وای دەڕدەبڕی كە بەنرخترین شتێتی لە ژیاندا ، كە چی لەوكاتەدا پێی پیائەنێ !!سەیرە تۆزێك بەر لە ئێستا چەندە جوان و گەشاوەبوون.