ئامۆژگاریكردن  و بنەماكانی لە ئیسلامدا
سەردارن: 1166

ئامۆژگاریكردن و بنەماكانی لە ئیسلامدا
لەگەڵ پوچەڵ كردنەوەی شوبهەی ئاژاوەگێرە چەواشەكارەكان

وتارێكی مامۆستا (عبداللطیف أحمد مصطفی أمین) كە لە كۆرێكی گشتیدا پێشكەشی كرد لە شاری كەلار
دەنگەكە كراوە بە نوسین لەلایەن پێشكەشكاری كۆڕەكە (هیوا زیرەك)

ئامۆژگاری لەزمانی عەرەبیدا پێی دەوترێت (النصیحە)، وشەی نەسیحەت ئێمە لەكوردی خۆماندا مانایەكمان بۆداناوە كەپێی دەڵێین (ئامۆژگاری) بەڵام (نصح) لەزمانی عەرەبیدا بەمانای (خلوص) دێت، كە دەوترێت (عسل ناصح) واتە: (هەنگوینی خالص (پوخت و بێ خڵتە).
كەواتە نوصح كردن بریتی یە لەچی ؟ بریتی یە لەئیخلاصی نواندن بۆ ئەوەی كەتۆ نوصحەكەی دەكەی، بۆیە (إبن الأثير) لە لێكدانەوەی مانای نەسیحەتدا دەفەرموێ : (إرادە الخیر للمنصوح له)، واتە " نەسیحەت ئەوەیە كەتۆ خەیرت بۆئەو كەسە بوێت كەتۆ نەسیحەتی دەكەیت بەخالسی ".
 

داگرتنی کتێب