فەزڵی صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) 
سەردارن: 524

نوسینی : عبد الـمحسن بن حمد العباد البدر
وەرگێڕانی : زریان سەرچناری

بەڕاستی نیعمەتەكانی خوای گەورە هێندە زۆرن بەسەر بەندەكانیەوە لە ژماردن نایەن، گەورەترین نیعمەتیش كە ڕژاندویەتی بەسەر جنۆكە و مرۆڤیش دا، ئەوەیە كە پێغەمبەری بەندەو خۆشەویست و هەڵبژێردراوی خۆی (محمد)ی صلی الله علیه وسلم بۆ ڕەوانەكردون، تا لە تاریكی دەریان بهێنێت و بیانخاتە ڕوناكییەوە، وە ژێردەستەیی دروستركراوەكانەوە بیانبات بەرەو شكۆمەندی و بەندایەتی دروستكەری بەرزو بێگەرد كە الله یە، وە ببێتە ڕێ نیشاندەریان بۆ ڕێگای ڕزگار بون و بەختیاری، وە بۆ ئەوەی ئاگاداریان بكاتەوە لە ڕێگای لە ناوچون و گومڕایەتی.

داگرتنی کتێب