پوختەی چۆنێتی نوێژی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
سەردارن: 1334

نووسینی: فەرموودەناسی سەردەم : محمد ناصرالدین الألبانـی 
وەرگێڕانی : زریان عزیز حەمە 
پێداچوونەوە و پێشەكی بۆ نووسینی : محمد عبد الرحمن لطیف 

پێشەكی مامۆستا (محمد عبد الرحمن)
زۆر لە مێژەوە ئاوەتەخوازی وەرگێڕانی كتێبی (تلخيص صفة صلاة النبـي صلى الله عليه وسلم) بووم.. ئەوە بوو لە ساڵی ڕابوردوودا دەستم دایە بەدیهێنانی ئەم ئاواتەم و چەند هەنگاوێگ بەرەو پێش ڕۆیشتم، بەڵام بە هۆی سەرقاڵی و كەمی كاتەوە نەمتوانی تەواوی بكەم..
ئەوەندەی پێ نەچوو برایەكی زۆر بەڕێز و زۆر خۆشەویستم (كاكە زریان سەرچناری) هەندێك شاكاری جوان و بە نرخی بۆ هێنام بۆ ئەوەی كە هەستم بە پێداچوونەوەیان و پاشان بە چاپیان بگەیەنم.
جا شاگوڵی نێو ئەو گوڵزارە بریتی بوو لە كتێبی (پوختەی چۆنێتی نوێژی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم).. هەر چەندە بە بینینی ئەم بەرهەمە زۆر بایەخدار و زۆر بە نرخە هەندێك دڵتەنگ بووم چوونكە بووە مایەی ئەوەی كەوا من بێ بەش ببم لە پاداشتی ئەو كارە.. بەڵام لە هەمان كاتیشدا زۆر دڵ شاد و خۆشحاڵ بووم چوونكە دەوڵەمەند كردنی كتێبخانەی كوردی و ئاشناكردنی خوێنەرانی شوێنكەوتوویی قورئان و سوننەت بە تێگەیشتنی پێشینی ئوممەت بەم كتێبە زێڕینە زۆر زۆر پێویست بوو كەوا چی تر دوا نەكەوێت و بە زووترین كات بكەوێتە بەردەستی خوێنەرانی.
داوا كارم لە خوای گەورە پاداشتی نووسەر و وەرگێڕیش بداتەوە بە (فردوس الأعلى) و ئەم بەرهەمە زۆر گرنگ و بایخدارەش بكاتە زەخیرەی قەبر و قیامەتیان.

داگرتنی کتێب