نوسینی/عبدالله بن حمید الفلاسی
وەرگێڕانی/ زریان سەرچناری
باش بزانە ڕەحمەتی خوامان لێبێت، ڕێگاڕاستەكەی خوای گەورە، چەندەها ناحەز و دوژمنی هەیە، ئیتر دژایەتی ئەو ڕێبازە حەقە دەكرێت بە شێوەیەكی لێزانانەو دەیانەوێت بەرپەرچی بدەنەوە بە زانیاری ناڕاست و شوبهەو بەڵگەی بێ بنەما.
بۆیە پێویستە لەسەر هەموو موسوڵمانێكی ژیر كە خۆی شارەزا بكات لە ئایینەكەی و خۆی چەكداربكات بە زانیاری شەرعی تاكو بتوانێت بەرهەڵستی ئەو دوژمنانەی پێ بكات و لە ناویان بەرێت كە پێشەواو سەركردەكەیان شەیتانە، وەك لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێكراوە كە هەڕەشەی كردووە لە ڕێبوارانی ڕێگای ڕاست، خوای گەورە باسی ئەو ڕوداوەمان بۆ دەكات و دەفەرموێت: [ قَالَ فَبِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (16) ثُمَّ لَآتِيَنَّهُمْ مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَنْ شَمَائِلِهِمْ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17) ][الأعراف]
واتە: شەیتانی نەفرەتی گوتی: سوێندبێت! لەسەر ڕێگاڕاستەكەت بۆیان دادەنیشم، تاگومڕایان بكەم. پاشان لەبەردەم و پشت و لای ڕاست و لای چەپیانەوە بۆیان دێم دەبینیت زۆربەیان ناسوپاس گوزار دەبن.