نوسینی / سالم بن سعد الطویل
وەرگێڕانی / زریان سەرچناری
ئەمە چەند پرسیارو وەڵامێكی هەمەڕەنگی شەرعین، كە دەربارەی بیروباوەڕو پەرستنەكان و ژیانی پێغەمبەر( صلی الله علیه وسلم ) و ئاداب و هەڵسوكەوتدا ئامادەم كردوون، تاكو منداڵان بە ئاسانی بتوانن لە بەریان بكەن، وە گەورەكانیش پشتی پێ ببەستن بۆ فێركردنی منداڵەكانیان یان قوتابیەكانیان.
ئەوەش كە هانیدام ئەم نامیلكەیە بنوسم ئەوەیە، هەندێك لە دایكان و باوكان و مامۆستایان، پێویستیان دەبێت بە هەڵبژاردنی چەند پرسیارێكی گونجاو بۆ فێركردنی منداڵەكانیان، بەڵام ڕەنگە هەندێك جار بە خێرایی دەستیان نەكەوێت و پێویست بكات زۆر بە دوایدا بگەڕێن، بۆیە ئەم پرسیارانە كە دانراوە بۆ منداڵان لێی بێ نیاز نابن گەورەساڵان ...