نوسینی / خلیل إبراهیم أمین
وەرگێڕانی / زریان سەرچناری
سەلام كردن لەیەكتری دروشمێكە لەدروشمەكانی ئوممەتی ئیسلام، لەو كاتەوەی كە خوای گەورە بە باوكمان (ێدم)ی گوت: علیه السلام (...اذْهَبْ فَسَلِّمْ عَلَى أُولَئِكَ النَّفَرِ مِنْ الْمَلاَئِكَةِ جُلُوسٌ فَاسْتَمِعْ مَا يُحَيُّونَكَ فَإِنَّهَا تَحِيَّتُكَ وَتَحِيَّةُ ذُرِّيَّتِكَ فَقَالَ: السَّلاَمُ عَلَيْكُمْ فَقَالُوا: السَّلاَمُ عَلَيْكَ وَرَحْمَةُ اللَّهِ...).[البخاري].
واتە:( بڕۆ سەلام بكە لەو مەلائیكەتانەی كە دانیشتون، بزانە چۆن وەڵامت دەدەنەوەو ڕێزت لێ دەنێن؟ چونكە ئەو وەڵام دانەوەیەی ئەوان دەبێت بە سەلام و ڕێزلێنان بۆخۆت و بۆ نەوەكەت، ئەویش چو بۆلایان گوتی: (السَّلامُ عَلَيْكُمْ) لە وەڵامدا گوتیان:(السَّلامُ عَلَيْكَ وَرَحْمَةُ اللهِ ).