وەرگێڕانی: زریان سەرچناری
بەڕاستی سوننەتی پێغەمبەرمان صلی الله علیه وسلم ئەوەیە، كە لە نوێژدا وەڵامی سەلامی داوەتەوە، بە ئاماژەكردن - إشارە - نەك بە قسەو گوتە.
بەڵام لەبەر بێ ئاگایی زۆرێك لە خەڵك بەو سوننەتە، دەبینیت كاتێك لە نوێژدابن و سەلامیان لێ بكرێت، لەبری ئەوەی كە - بە ئیشارەت - وەڵام بدەنەوەو ئەوسوننەتە جێ بەجێ بكەن و ئەو پاداشتە بەدەست بێنن بۆ خۆیان، كە لە نوێژەكە بونەوە، قسەی زۆر ناخۆش بەو كەسە دەڵێن كە سەلامی لێ كردون، یان لە پاشەملە غەیبەتی دەكەن و ناشرین ترین سیفەتی دەدەنە پاڵ.
چونكە ئەوكەسانەو هاوشێوەكانیان ئەوە نازانن كە پێغەمبەرمان صلی الله علیه وسلم, لە نوێژدابووەو ژمارەیەكی زۆر لە ئەسحابەكان سەلامیان لێ كردووە، ئەویش – إِقْرار - ی كردووە لە سەری ( واتە بڕیاری لەسەر داوە ) و بەڵكو وەڵامیشی داونەتەوە بەڵام بە دەم نا، بەڵكو بە ئیشارەت .