بقلم/ناصر بن حمد الفهد
وەرگێڕانی/ زریان سەرچناری
ئەوكەسەی كەوا دەبینێت چەپڵەلێدان دروست نییە پێش هەمو شتێك پێویستە بەڵگەی شەرعی پێبێت، تاكو بزانین حوكمی شەرع چییە لەو بارەیەوە، جا ئەگەر بەڵگەیەكی سەلمێنەری پێ بوو ئەوا دروست نییە كە قوتابیەكان بەوكارە هەستن. بەڵام ئەوكەسانەی كەپێیان وایە ئەوكارە هیچی تێدانیەو دەبێتەمایەی هاندانی قوتابیەكان و سەرنج ڕاكێشانیان ئەوا نابێت ڕێگریان لێبكرێت، چونكە ئەوەی كە بێباوەڕەكان كردویانە ئەوە بووە فیكەو چەپڵەیان لای ماڵی خوادا لێداوە لە بری نوێژو پاڕانەوە، نەك لەكاتی سەرسام بون و بەباش زانینی شتێك، تاكو بگوترێت هەركاتێك موسوڵمانیش لەكاتی سەرسام بون و بەباش زانینی شتێكدا چەپڵەی لێدا ئەوا خۆی چواندووە بە بێباوەڕەكان.