زیانەكانی جگەرەكێشان و حوكمی كڕین و فرۆشتنی
سەردارن: 591

مامۆستا عبدالكریم پێشنوێژو ووتار خوێنی مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی
وتاری ڕۆژی هەینی 
بەرواری  30 |  04 | 2010 
هێنانە نوسینی / برای دڵسۆزتان زریان سەرچناری

موسوڵمانانی خۆشەویست! موسوڵمانی تەواو ئیمانداری ڕاست لەگەڵ خوادا، كەسانێكن كە گوێیان لە ئەمری خواو ئەمری پێغەمبەر بوو(صلی الله علیه وعلی ێ‌له وسلم)، گوێڕایەڵی بكەن، ئەوە بەڵگەی ئیمانێتی بە خوا، بەڵگەی ئیمانێتی بە پێغەمبەر(صلی الله علیه وعلی ێ‌له وسلم) وە بەڵگەی ئیمانێتی بە فەرمودەكانی پێغەمبەر(صلی الله علیه وعلی ێ‌له وسلم). بەڵام ئەوەی ئەیبیسێت و لێی تێئەگات و كردەوەی پێناكات، بێ گومان ئەوە كەسێكە ڕاست ناكات لەگەڵ شەرعی خوادا، خوای گەورەو میهرەبان لە زۆر ئایەتی قورئاندا باس لە سیفەتەكانی پێغەمبەر دەكات(صلی الله علیه وعلی ێ‌له وسلم)  ئەو سیفەتەی كە خوای گەورەو میهرەبان باسی دەكات و مەبەستمانە ئەمڕۆ باسی بكەین [وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ] ئەوەی كەوا پاك بێت لە شەرعی خوادا، ئەوانەش كەوا لەسەر پاكێتی ئیسلام مابن، ئەوانەی كە عەقڵیان لە دەست نەدابێت، ئەوەی پاكە بەلایانەوە چاكە.

داگرتنی کتێب