نوسینی / د. عبدالرزاق بن عبدالمحسن العباد البدر
وەرگێڕانی / زریان سەرچناری
پێداچونەوەی / مامۆستا عبدالمحسن
ئەمە هەندێك زانیاری بەسودە كۆمكردونەتەوە دەربارەی سەلماندنی ئەوەی كە (المحسن) ناوێكە لە ناوەجوانەكانی خوای گەورە، وە ئەو فەرمودانەم هێناوە كە بەڵگەن لەسەر ئەم گوتەیە، هەروەها صەحیحی و لاوازی فەرمودەكانمان باسكردووە ئەویش لە ڕوانگەی حوكمدانی زانایانی فەرمودە لەسەریان، پاشان ئەوەشمان ڕون كردۆتەوە كە دروستە بەو ناوە لە خوا بپاڕێینەوە وەك سەرجەم ناوە جوانەكانی تری، چونكە ئەویش وەك سەرجەم ناوەكانی تری سەلماوە كە یەكێكە لە ناوەجوانەكانی خوای گەورە. لەو بارەیەوە گوتەی زانایانیشمان هێناوە كە دانیان ناوە بەوەدا، وە ناوی زۆرێك لە زانایانمان نەقڵكردووە كە ناویان (عبد المحسن) بووە تاكو كۆتایی سەدەی نۆیەم، وە چەندین سودو زانیاری تریش لەو بارەیەوە، داواكارم لە خوای گەورە كە تەوفیقمان بدات و ڕاستیمان پێنیشان بدات.