پێویستە لەسەرمان قورئانی پیرۆز چۆن تەفسیر بكەین؟
سەردارن: 525

زانای فەرمودەناس: مُحَمَّدْ ناصر الدّینْ الألبانیِ ڕەحمەتی خوای لێبێت
وەرگێڕانی/ مامۆستا عَبْدُالكَریمِ ئیمام و خەتیبی مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی

ئەم نامیلكە بەسودە كە لەنوسینی ئیمامی ئەلبانی یە (ڕەحمەتی خوای لێبێت) وە مامۆستا عەبدولكەریم بە شێوەی وانە وتنەوە شەرحی كردووە و لە پێنج شریت دا تۆمار كراون، منیش وەكو ئەمەكێك حەزم كرد ئەم وانانەی مامۆستای بەڕێزم مامۆستا عەبدولكەریم (خوا نمونەی زیادكات) بهێنمە نوسین، تاكو موسوڵمانانی هاوزمانم زیاتر سودی لێ وەرگرن، چونكە بە ڕاستی گوێگرتن لە وانە - بە تایبەتی تۆماركراو - كاتێكی تایبەتی دەوێت كە لەم سەردەمەماندا كەم كەس بۆی دەڕەخسێت خۆی بۆ تەرخان بكات و دانیشێت و بەوردی گوێیان لێ بگرێت، لە بەر ئەوەی بەرەكەتی كات كەم بۆتەوە و لێبڕانیش بە هەمان شێوە. جا ئەم وانانە ئەگەر بە شێوەی نامیلكەیەك چاپ بكرێت لە وانەیە كەسانێكی زیاتر سودمەندبن لێیان.

داگرتنی کتێب