نوسينی: سعيد بن علي بن وهف القحطاني
وەرگێڕانی / زریان سەرچناری
ئەمە چەند وشەیەكی كورتە كە فەزڵی سپی بونی سەروڕیشم تیا ڕونكردۆتەوە لە ئیسلامدا، وە ئەو فەرمودانەم هێناوە كە حوكمی ڕەنگ كردنی موی سپی تێدایە بەڕەنگی ڕەش، یا بەخەنە یا بەڕەنگی زەرد، وە گوتەی هەندێك لە زانایانیشم باسكردووە لەو بارەیەوە، بۆ ئەوەی حەق و ڕاستی ڕون بكەمەوە دەربارەی ئەو مەسەلەیە بۆ ئەوكەسەی كە خوازیاری شوێنكەوتنی حەق و ڕاستییە، وە بۆ ئەوەی ڕون ببێتەوە كە گوتەی هیچ كەسێك وەرناگیرێت كە پێچەوانەی گوتەی پێغەمبەری خوا بێت(صلى الله علیه وسلم)، چونكە پێویستە لە سەرمان كە شوێنی سوننەتەكانی بكەوین، هەرچەندە ئەم و ئەویش پێچەوانەی بن، لەبەر ئەوەی خوای گەورە دەفەرموێت:[وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُواْ وَاتَّقُواْ اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ][الحشر: 7]. داواكارم لە خوای گەورە كە ئەم كارەم تەنها لەبەر ڕەزامەندی خۆی بێت، وە سودمەندی بكات بۆم لە ژیان و لە دوای مردنیشم، وە ببێتە مایەی سود بۆ هەركەسێك دەیخوێنێتەوە، خوای گەورە هەرخۆی باشتیرن بەرپرس و چاكترین هیوایە، خوای گەورە هەرخۆی پشت و پەنامان بێت و خوامان بەسە بۆ ئەوە.