ئایا دەست دان لە ئافرەت دەستنوێژ دەشكێنێت؟
سەردارن: 888

نوسينی / قاسم بن محمد قاسم ضاهر
وەرگێڕانی / زریان سەرچناری

زەعفەرانی لە ئیمامی شافعیەوە(رحمهما الله تعالی) ئەوەی نەقڵكردووە كە فەرمویەتی: ئەگەر ئەو حەدیپهی كە(مَعْبَدِ ی كوڕی نَباتَه) گێڕاوێتیەوە" دەربارەی ماچ كردنی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بۆ خێزانەكانی" صەحیح بێت، ئەوە وانابینم كە ماچكردن و دەست لێدانی ئافرەت دەستنوێژ بشكێنن،چونكە مەعبەدی كوڕی نەباتە لە محەمەدی كوڕی عەمروی كوڕی عەتائەوە دەگێڕێتەوە لە عائیشەوە(رضي الله عنها) كە فەرمویەتی: (پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ماچی خێزانی خۆی كردووەو دەستنوێژی نەگرتۆتەوە بۆ نوێژ) وە من نازانم ئەو (مَعْبَدِ ی كوڕی نَباتَه)یە چۆنە، بۆیە ئەگەر متمانە پێ كراوبێت ئەوا ئەو فەرمودەیە دەبێت بەبەڵگە، چونكە هەرچی لەپێغەمبەرەوە صلی الله علیه وسلم بەصەحیحی گێڕدرابێتەوە دەبێت بەبەڵگە.

داگرتنی کتێب