وەرگێڕانی بەدەسكاریەوە: زریان سەرچناری
ئەم لێكۆڵینەوەیە دەربارەی (شەیتان)ی نەفرین لێكراوە، خوا پەنای هەمولایەكمان بدات لێی، نەمویست هیچ بنوسم دەربارەی تا ئەو كاتەی كەسێكم بینی پرسیاری لەیەكێك لەزانایان كردو گوتی: ( ئایا شەیتان كافرە؟ ئەی ئایا شەیتان بە خوای گەورەی نەگوتووە:[ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ ].
واتە: شەیتان گوتی: سوێند بە گەورەیی و دەسەڵات تۆ، دەبێت هەمویان سەرگەردان بكەم.
ئایا ئەمە بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەوەی بڕوای بەبونی خوا هەیە؟ وە لەگوتەی ئەو بەڕێزەوە ئەوەم بۆ ڕون بۆوە كەیەكێك لەبانگخوازان گوتویەتی: شەیتان كافر نییە و هەندێك كەس بەرپەرچیان داوەتەوە.