نووسینی: عدنان بارام كەلاری
بەڵگە نەویستە كە هەموو پەرستش و عیبادەتێك كە خوای پەروەردگار فەرزی كردبێت لەسەر ئەم ئوممەتە چاكە و گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە ، سەرباری ئەوەی كە ئەنجامدانیان هۆكاری بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوای پەروەردگارن ، وڕێگەی گەیشتنن بە بەهەشتە پان و بەرینەكەی خوای پەروەردگار ، هەروەك فەرموویەتی : [ وَتِلْكَ الْجَنَّةُ الَّتِي أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ] ( الزخرف : 72 ) ، وە فەرموویەتی : [ وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ ] ( اڵاعراف : 43 ) ، لەو پەرستش و عیبادەتانەش كە لە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز ، و سوننەتی پێغەمبەری خۆشەویستمان صلی الله علیه وسلم ، و كردار و گوفتاری هاوەڵانی بەڕێزی رضي الله عنهم بە تێروتەسەلی باسی لێوە كراوە بریتیە لە : ( دەستنوێژە )