نووسینی: باوكی سوننه عدنان بارام كه لاری
گەورانەی كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ئوممەتەكەی لـێ ئاگادار كردووەتەوە و هانی داون كە لێی دووربكەونەوە ، هەروەكو فەرموویەتی : «مَنْ قَالَ فِـي مُؤمِنٍ مَا لَيْسَ فِيهِ ؛ أَسْكَنَـهُ اللَّـهُ رَدْغَةَ الْـخَبَالِ ، حَتَّى يَـخرُجُ مِـمَّـا قَالَ» (صححه الألبانـي فـي الصحيحة ، برقم : 437 ، 1021 ، والإرواء ، برقم : 2318 ) ، واتە : ئەو كەسەی شتێك بە ئیماندارێك بڵێت كە تێیدا نەبێت ، ئەوا خوای پەروەردگار دەیخاتە ناو كیم و خوێن و زووخاوی دۆزەخیان ( رَدْغَة الـخَبَـال) ، ئەگەر لەو كارەی تۆبە نەكات ، و گەردەنی خۆی بە خاوەنەكەی ئازاد نەكات .