بیروباوەڕی ئەهلی سوننە وجەماعە
سەردارن: 1123

نووسینی زانای پایە بەرز: محمد بن صالح العثيمين
پێشكەش كردنی زانای پایە بەرز: عبدالعزیز بن عبدالله بن باز
وەرگێڕانی: م/ صلاح الدین عبدالكریم

خوای گەورە مرۆڤی بە شێوەیەك دروست كردووە كە نەتوانێت بە بێ بیروباوەڕ ژیان بەسەر بەرێت، ئیتر ئایا بیروباوەڕەكە ڕاست بێت یاخود هەڵە، تەنانەت بێ باوەڕیش خۆی لە خۆیدا بیروباوەڕە، بەڵام تەنها بیروباوەڕێك كە مرۆڤــ بەختەوەر بكات لە ژیانی دونیا و دواڕۆژیدا بریتییە لە: بیروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعە، چونكە هەرچی بیروباوەڕ هەیە لە دونیادا هەرهەمووی دانراوی دەستی مرۆڤــ و هەڵێنجراوی بیرو بۆچوونی ئادەمیزادە، كە ئەمیش خاڵی نی¬یە لە كەموكوڕی و ناتەواوی، ئەگەر بۆ سەردەمێك گونجاو بێت ئەوا بۆ چەندەها سەردەمی تر نەگونجاوە، وە ئەگەر بۆ كۆمەڵە كەسێك شیاوبێت ئەوا بۆ كەسانی تر و میللەتانی تر ناشیاوە، تەنها بیروباوەڕی ئەهلی سوننەت و جەماعەت نەبێت.

داگرتنی کتێب