نوسینی: عبدالعزیز بن عبدالله بن باز
وەرگێڕانی: ئەحمەد میرزاڕۆستەمی ی ژێرو
ئەم نامانەو گشت ئەو كێشەو تەنگژانەی كەشێخو پێشەوامان بەڕێز شێخی گەورە عبدالعزیز كوڕی باز ڕەزاو ڕەحمەتی خوای لێ بێتو خۆشترین خانەو لانەی پێ ببەخشێت نوسیونی، كەپەیوەندن بەیەكتاپەرستی خوای گەورەو واجب بونی لەسەر بەندەكان ، وەئاگادار كردنەوە لەهاوبەشی پەیدا كردنی گەورەو بچوكو هۆو هۆكارەكانو بڕو بیانوەكانی كەلەزۆرێك لەوڵاتانی ئیسلامدا باونو باڵی ڕەشیان بەسەر موسڵماناندا كێشاوە، وەك دوعاو پاڕانەوە لەمردوانو سوڕانەوە(طواف) بەدەوری گۆڕو مەزارەكانداو مانەوە بەدەوریانەوە، سەر بڕین بۆ غەیری خوا لەسەر دیمەنو سەر گۆڕو مەزارەكانو شوێنە بەناو پیرۆزەكانو هاوشانەكانیان، نەزر كردن بۆ مردوەكانو پەیوەست بون پێ یانەوە، بیروباوەڕ بون بەوەی كەئەوانە ¬سود بەمرۆڤ دەگەیەننو زیانیان لێ لادەدەنو هەر كەسێك پەنایان پێ بگرێت سود مەند دەبێتو بەهانایەوە دێن.