ئەحكامەكانی جەنازە و داهێنراوەكانی 
سەردارن: 1140

نووسینی زانای فەموودەناسی سەردەم پێشەوا شێخ : ( محمد ناصرالدین الالبانی )
وەرگێڕانی : لیژنەیەك 
بە بەشداری و سەرپەرشتیكردنی: عدنان بارام كەلاری

 ڕێگە وڕێباز وسوننەتی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم باشترین ڕێگەو ڕێباز وسوننەت بووە لەبەڕێكردنی جەنازەدا ، بە پێچەوانەی ڕێگەو ڕێباز و سوننەتی ئوممەتانی تر ، كە چاكەكاری دەگرێتە خۆ بەرامبەر بە مردووەكە ، لە مامەڵە كردن لە گەڵیدا بەوەی كە سوودی لێ‌ وەردەگرێت لە گۆڕەكەیدا ، و ڕۆژی زیندوو بوونەوەی ، لەگەڵ چاكەكاری لەگەڵ ئەهل و كەس و كاریدا ، و لەگەڵ بەرپاكردنی ئەو پەرستشانەی كە زیندوان ئەنجامی دەدەن لەكاتی مامەڵەكردنیان لەگەڵ مردووەكەدا ، لە ڕێگەو ڕێباز و سوننەتی پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم لە جەنازەدا بەرپاكردنی پەرستش بووە بۆ خوای پەروەردگاری بەرز و بڵندی بە باشترین شێوەی چاكەكاری لەگەڵ مردووەكەدا ، و ئامادەكردن و بەڕێخستنی بۆ لای خوای پەروەردگار لەسەر باشترین و چاكترین شێوەی ، لەگەڵ وەستانی خۆی و هاوەڵانی ڕیز لەدوای ڕیز بۆ دەربڕینی شوكر و ستایش بۆ خوای پەروەردگار ، لەگەڵ داوای لێخۆش بونیش بۆ مردووەكە ، و داوای لێخۆش بوون و بەزەیی و لێبوردن بۆ خۆیان بە ڕێكردنیان لەبەر دەستەكانی خوای پەروەردگار تاكو بە گۆڕ نانی مردووەكە ، پاشان خۆی و هاوەڵانیشی لەبەر دەستەكانیدا ڕادەوەستن ، و داوای جێگیر بوونی بۆ دەكەن كە زیاترین شوێنێكە مردووەكە پێویستی بە پاڕانەوەیان هەبێت ، پاشان هەوڵ دەدەن جار لەدوای جار سەردانی گۆڕەكەی بكەن ، سەلامی لێ‌ بكەن ، بۆی بپاڕێنەوە ، هەروەكو چۆن لە دونیادا زیندوان سەردانی هاوەڵەكانیان دەكەن .

داگرتنی کتێب
کتێبەکانی تر
چــل فـەرمـوودەی نــاوازەو ئـاســـان سەبارەت بە فەزڵ وخوێندنی قورئانقـورئـان هاوەڵە وەفادارەكە لەگەڵ فەزڵی چەند سورەت و ئایەتێـكنوێژكردن  لە نێوان كۆڵەكەكانی مزگەوت  لە ڕوانگەی فەرموودە ( صحیح )ەكانی  پێغەمبەری خواوە صلى الله علیه وسلمدەعوە و بانگەوازكردن بۆ لای خوا و ڕەوشتی بانگخوازانقنووت لە نوێژی وەتر و نوێژە فەرزەكانداپوختەی چۆنێتی نوێژی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)چۆنێتی  حەجكردنی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بەوشێوەی جابر (رضی الله عنه) لێ یەوە دەیگێڕێتەوەنوێـژی بەیـانی خەرمانێك لە مژدە و پاداشتفـــەزڵ‌و گـــەورەیی نـــوێژی ( صَـــلاَةُ التَّســبِيح  )چۆنێتی فێربوونی دەست نوێژ و نوێژگوڵبژێرێك لە فەتواكانی زانای پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثیمین (رحمه الله)تەفسیری قورئانی پیرۆز (زُبْدَةُ التَّفْسِيرْ) ( جوزئی عەممە )چۆنێتی قوربانی كردن لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله علیه وسلم)تــەفسیری قـورئـــان بـــە تێگەیشتنی پێشینان (سوورەتی فاتیحە)