دانراوی سماحة الشیخ: عبدالعزیز بن عبدالله بن باز (رحمه الله)
وەرگێڕانی: م. صلاح الدین عبدالكریم
خوای گەورە بە درێژایی مێژوو سەدو بیست وچوار هەزار (124000) پێغەمبەری یەك لە دوای یەكی بۆ مرۆڤەكان ناردووە، بە جیاوازی رەنگ و زمان و نەتەوە و شەریعەت، وە بەیەكسانی بیروباوەڕ كە بریتی بووە لە: یەكخواپەرستی خوای گەورە، تاوەكو رێنمونی خەڵكی بكەن كە دەم و دڵا و هەموو ئەندامەكانی لەشیان تەنها پەیوەست بێت بە خوای گەورەوە و تەنها روو لەو بكەن لە پاڕانەوە و داوای فریاكەوتن و داوای یارمەتی كردن و داوای پەنا گرتن و ترسان و بە ئومێد بوون پشت پێ بەستن و سەربڕین و پەیمان بەستن و ...
چونكە تەنها خوای گەورەیە كە فریایان دەكەوێت و بەهانایانەوە دێت و رزگاریان دەكات و وەڵامیان دەداتەوە و دەیان پارێزێت و یارمەتی و كۆمەكیان دەكات و ...