ئامادەكردنی: عدنان بارام كەلاری
چیرۆكی كێشمانەكێش وململانی نێوان چاكە وخراپە ، وڕەوایی وناڕەوایی چیرۆكێكی زۆر كۆنە ، سەرەتاكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاكانی بۆنی مرۆڤ لە سەر گۆی زەوی ، وبەردەوامیش دەبێت تاكو مرۆڤ بوونی هەبێت لە سەری پانتایی ئەم زەویە .
بۆیە هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلامەوە ـ پێش هەزار و چوارسەد ساڵ لەمەو پێش ـ لێشاوی ئەو گومانانە دەستیپێكردووە و نەوەستاوەتەوە كە گومانداران دوژمنانی ئەم ئایینە دەیانخستە ڕوو ، بۆ گومان درووستكردن لە سەرچاوەكانی : كە قورئانی پیرۆز و سوننەتەكانی پێغەمبەرەكەیەتی صلى الله علیه وسلم ، یان سەبارەت بە خودی پێغەمبەرەكەی صلى الله علیه وسلم ، یان سەبارەت بە هەموو ئەو بنەوا ، و زانیاریانەی كە هێناویەتی ، وە بەردەوامیش هەمان گومانی كۆن ، بەڵام لە چەندەها پۆشاكی نوی و مۆدرێندا ، ڕەواج پێدەرانی هەوڵیان داوە پۆشاكێكی زانستی بە سەردا بپۆشن ، پاشان بیخەنە ڕوو .