ئامادەكردن و نووسینی: ئەندازیار: صلاح گەرمیانی
ڕێنمونی:
بەڕێزەكانم ئەم نامیلكەیەی بەردەستت لەسێ باسی سەرەكی پێكهاتووە كە هەرباسێك بەشێوەیەكی كورتو پوخت داڕێژراوە بۆئەوەی پڕسودو بایەخدارتربێت بۆ بەرێِزتان باسەكانیش ئەمانەن .
باسی یەكەم:- (یادخستنەوەیە)، لەم باسەدا هەوڵمداوە هەندێ بابەت وهەندێ شتت بهێنمەوە یاد كەگرنگن وپێویست دەكات بهێنرێنەوە یاد لەوانە باسی پلەو پایەی بەڕێزتان لەناو كۆمەڵگەدا و باسی كەسایەتی وسەربەرزیو بوێری بەڕێزتان كراوە كەڕەنگە ئەمانەوكۆمەڵێشتی تریش هەبێت ئێوە لەیادتان نەمابوبێت، چونكە بە ڕاستی ڕۆژگاری ئەمڕۆ كە تێی كەوتوین ڕۆژگارێكە كە كەسی باش خراپو كەسی خراپیش باش دەكات چ جای ئەوەی كە شتت لەبیر بمێنێت.
باسی دووەم:- (ڕووداوەكانە) لەم باسەشدا هەندێ ڕووداو وبەسەرهاتی واقعیو ڕاستی باس دەكات كە بەسەر هەندێ لە خوشكانتاندا هاتووە كە ژیانی ئاساییان لێ تێكچوەو سەرگەردانو ماڵوێران ماونەتەوەو ژیانی پاكی خۆیان فرۆشتوەو بێ ئومێدو بێ هیوا بونە لە دنیاو دواڕۆژ وە ئامۆژگاری ئێوە دەكەن بۆ ئەوەی خۆتان بپارێزن لەو خۆفرۆشتنو دۆڕاندنانەی كە هەردەم جێی سەرشۆڕیو دڵ تەنگیو پەشیمانییە كە هەموو چركەیەكی ساڵێكە ، هیوا خوازم تۆش بەوردی ئەوڕوداوانە بخوێنیتەوەو سودو ئامۆژگاری لێ وەربگریو لەژیاندا ڕەنگدانەوەی هەبێت.
باسی سێ یەم:- (چارەسەرو ئامۆژگارییە) لەم باسەشدا ئامۆژگاری بەرێزتانكراوە بۆسەربەرزیو بەختەوەری یەكجارەكیو چارەسەری زۆرێك لە كێشەكانتان كراوە، هیواخوازم ناوەڕۆكی باسەكان سودو كاریگەریەكی بەتین لەسەر ڕوو وڕوخسارو ناوەڕۆكتان دروست بكات بە پشتیوانی خوا.