بۆ خوا پاشان بۆ مێژوو بەرائەتی سەلەفییەت و شوێن كەوتوانی لـــە تـەقـیـنـەوە و پـشـتـیـوانانی
سەردارن: 452

كۆكردنەوە و ئامادە كردنی: م. عبداللطیف أحمد 
وەرگێڕانی: م.صلاح الدین عبدالكریم

لەپاشاندا: بەڕاستی خوای گەورە بەخششی زۆری بەخشیوە بە مرۆڤـ كە لە ژماردن نایەن وژماردنیان لەتوانای مرۆڤدا نی یە:  [وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا] [إبراهیم: 34] . 
بەڵام چاكترین وبەسودترین بەخششەكانی بەڕەهایی بریتی¬یە لەبەخششی ناردنی پێغەمبەران ودابەزاندنی پەرتوكەكان بۆیان، كە بە هۆیانەوە خەڵكی دەردەچن لە جەورو ستەم ونەزانی ونەفامی، وەژیانێكی ئاسودەو بەختەوەر بەسەر دەبەن، بەڵام سوننەتی خوای گەورە لەناو دروست كراوەكانیدا وابووە كە پێغەمبەران (علیهم الصلاە والسلام) مرۆڤـ بن وهەموو سیفاتەكانی مرۆڤیان تێدا بێت وئەوەی بەسەر مرۆڤدا دێت بەسەر ئەمانیشدا بێت، لەوانە مردن، كە مردنیان بەسەردا بێت وبۆ هەمیشەیی لەناو خەڵدا نەمێننەوە، بەڵام كە دەمرن وەنەبێت كە دین وبەرنامەكەیشیان لەگەڵ خۆیاندا بەرن و بەنەمانی خۆیان ئەوانیش نەمێنن بەڵكو لەپاش خۆیان میراتگریان بەجێ‌ هێشتوە تا خەڵكی لەدەوریان كۆببێتەوە وشوێنیان بكەون.

داگرتنی کتێب