چاوداگرتن لە ئاستی نامەحرەم 
سەردارن: 769

چاوداگرتن لە ئاستی نامەحرەم حوكم و سودەكانی لە ڕوانگەی قورئان و فەرموودە و فەتوای زانایانەوە 
ئامادەكردنی: كوێستان طاهر
پێداچوونەوەی: مامۆستا عدنان بارام

موسڵمانی بەڕێز : بەڕاستی یەكێك لە بەخششەكانی خوای پەروەردگار بۆ مرۆڤـ چاوە وەك هەموو ئەندامەكانی تری جەستەی مرۆڤـ بۆیە دەبێ سوپاسی زۆری پەروەردگاری خاوەن بەخشش بكەین ، سوپاسیش تەنها بەدەربڕینی زمان نی یە بەڵك و بەكارهێنانی ئەو ئەندامەیە لەیاد كردن وگوێڕایەڵی كردنی خوای بەخشندە داوە پارستنیانە لەحەرام كراوەكان ... وەك بیلالی كوڕی سەعد دەفەرموێ‌ : (( الذكر ذكران ؛ ذكر باللسان حسن جميل ، وذكر الله عندما أحل وحرم أفضل )) ، واتا : زیكركردنی خوای گەورە دوو جۆرە : زیكرێك بەزمان كەچاك و جوان و تەڕو پاراوە ، وە زیكری خوای گەورە لەو شتانەی كە حەڵاڵی كردووە و ئەوانەش كە حەرامی كردووە و خۆگرتنەوە لێیان چاكترە .... یەكێكیش لە فەرمانەكانی پەروەردگار بۆ مرۆڤـ چاوگرتنە لە ئاست حەرام كراوەكانیدا .

داگرتنی کتێب