چیرۆكەكانی پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) و پەندو ئامۆژگاری وەرگرتن لێیان
سەردارن: 982

ئامادەكردن‌و وەرگێڕانی: م. أبوبكر أحمد قادر
پێداچونەوەی: م. صلاح الدین عبدالكریم

باوەڕداری خۆشەویست: بێگومان مرۆڤەكان حەزیان لە چیرۆك‌و بەسەرهاتە، وە كاریگەری هەیە لەسەر دەروونی مرۆڤ ، وە هۆكاریشە بۆ زیاد بوونی باوەڕ، وە هۆكارە بۆ پەیوەست بوون بەڕەوشتی جوانەوە، ئەگەر لە قورئانی پیرۆز ورد ببینەوە ئەوا دەبینین كە خوای پەروەردگار چەندین چیرۆك‌و بەسەرهاتی بەسوودی باسكردووە، بۆئەوەی كە دڵی پێغەمبەری خوای (صلی الله علیه وسلم) پێی دا بمەزرێت، وە ئامۆژگاری‌و بیرخستنەوەی باشی تێدایە بۆ باوەڕداران، وە بەدڵنیایی هەموو هەڵسوكەوت‌و ڕەفتارو ڕەوشتی پەیوەست بوو بە قورئانی پیرۆزەوە، وە هاوەڵی خۆشەویست (جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ  (ڕەزای خوای لێ بێت) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لەدوای نوێژی بەیانی دادەنیشت‌و باسی چیرۆك‌و بەسەرهاتی سەردەمی نەزانی(الْجَاهِلِیَّة)ی بۆ دەكردین، هەروەها پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: لە بەنی ئیسرائیلەوە شت بگێڕنەوە، چونكە لەناو ئەواندا شتی زۆر سەر سوڕهێنەر هەیە، وە بەدڵنیایی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئەم چیرۆك‌و بەسەرهاتانەمان بۆ دەگێڕێتەوە، بۆ ئەوەی كە پەندو ئامۆژگاری لێ وەربگرین، وە هۆكارێكیش بێت بۆ بەهێزبوونی باوەڕمان، وە بێگومانم شەرعی پێش ئەم ئوممەتە شەرعە بۆئێمەش، جگەلەوەی كە شەرعی ئێمە ڕەتی كردبێتەوە، بۆیە منیش هەستام بە كۆكردنەوەو وەرگێڕانی (29) چیرۆك‌و بەسەرهات لە فەرموودە ڕاستەكانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بەئومێدی ئەوەی كە ببێتە مایەی سوود كەڵك لێوەرگرتن بۆ باوەڕداران.

داگرتنی کتێب