نووسينی : مامۆستا عبد الطيف أحمد
وشەی (الصراط) لە زمانی عەرەبیدا بریتی یە لە :
(الطريق الواضح الذي لا اعوجاج فيه). واتە : ئەو ڕێگا ئاشكرا دیارەیە كە هیچ لاری و خوار و پێچی تێدا نییە .
وە عەرەب وشەی (الصراط) بەكار دەهێنن بۆ هەموو جۆرە قسە و كردەوەیەك (گوفتار و كردارێك) ڕاست بن یان ناڕاست
بەڵام بەڕاستەكان دەڵێن ڕێگای ڕاست (الصراط المستقیم) وە لار و خوارەكانیش وەسف دەكەن بە لار و خوار و دەڵێن ڕێگای لار و خوار (الصراطالـمعوجّ)(1) ، وە مەبەست بەڕێگای خوار (الصراط الـمعوجّ) تەنها ئەوە نییە ڕێگاكە خواری و پێچ و لۆچی تێدا بێت ، بەڵكو لە گەڵ ئەوەشدا هەموو جۆرە لادانێكیش دەگرێتەوە : لە ڕاستە ڕێ لات بدات و ببێتە ڕێگر لە گەیشتنت بەو ئامانجە كە ڕێگە ڕاستەكە دەیگاتێ .