نوسینی: وحید عبدالسلام بالی
وەڕگێڕانی: مامۆستا دارا جبار كریم
پێداچوونەوەی: مامۆستا عدنان بارام كەلاری
بەڕاستی شەو نوێژ یەكێكە لە پەرستشە مەزنەكان ، و نزیك بوونەوە گەورەكان ، كەپیاو چاكە پێشینەكان خوایان لێ ڕازی بێت بەردەوام بوون لەسەری ، بە جۆرێك كە ئەگەر بڕۆیشتایەیتە شارێك لە شارەكان لەسەردەمی ئەوانەدا گوێ بیستی دەنگیان دەبوویت لەشەودا وەكو دەنگی شارە هەنگ ، هەریەكێكیان لەماڵەكەی خۆیدا شەونوێژی دەكرد و هانی خێزان و منداڵەكانی دەدا لەسەر ئەم پەرستشە .