بەپێنوسی: حسين بن عودة العوايشة
وەرگێڕانی بەدەستكاریەوە: م. شاخەوان جەواد ئەحمەد
برایان و خوشكانی زۆر بەڕێز........ لەڕاستیدا بەپێویستم زانی لە خزمەتی بەڕێزتاندا بابەتێكی وا پێشكەش بكەم كە گومانی تێدانییە بەشێكی زۆرو بەر بڵاوی كۆمەڵگەی داگیركردوەو هۆكارێكی گرنگیشە بۆ لەناوبردنی چاكەكان، بۆیە ئەو تاوانەش (غەیبەتە) كە بەڕاستی پەڕەی ناسكی دڵ دەژاكێنێ و دەشبێتە هۆی پەیدابوونی ڕق و كینەو بوغز لە نێو موسوڵماناندا، هەروەها ئەنجام نەدانی غەیبەت و خۆگرتنەوە لێی ڕاستە بەدەم كارێكی ئاسانە بەڵام بەكردەوە زۆری دەوێت و گرانیشە، بۆیە ئەی ئەوانەی بە نهێنی ئازاری خوشكان و برایانی موسوڵمان دەدەن لە خوابترسن و پەشیمان ببنەوە، چونكە بەڕاستی لە ڕۆژی دوایدا دەبنە هەڵگری كۆڵێ تاوانی ئەوان و هیچی تر، خۆشەویستانم گومانی تێدانییە كە غەیبەت بە زمان دەكرێت هەندێ جاریش بە ئیشارەت و شتی تر بەڵام ئەوەی مەبەستە لێرەدا تەنها زمانەكەی، زمان: ئەو ئامێرە گۆشتینەیە كە خوای میهرەبان بە خشیویەتی بە مرۆڤەكان، هەرچەندە كە ئامێرێكی قەبارە بچووكە بەڕاستی بەشێكی گەورەی باوەڕیشی لەسەر بەندە.