كۆكردنەوەو ڕێكخستنى: أبي محمد عبدالله محمد بن سعيد رسلان
وەرگێڕانی: صلاح الدين عبدالكريم
گرنگى و بایەخ دان بە فەرموودەكانى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ئەركى سەرجەم موسڵمانانە هەركەس بە گوێرەى تواناى خۆى، چونكە سوننەتى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم روونكەرەوەى قورئانى پیرۆزەو رووناك كەرەوەى رێگاى ژیانە، وە ئەو فەرموودانە هەروا بە ئاسانى بە ئێمە نەگەیشتووە، بەڵكو زانایان لە هاوەڵان و دواى ئەوانیش ژیانى خۆیان بەخشیوە تا ئەو فەرموودانەیان بۆ ئێمە كۆكردۆتەوەو صەحیحیان لە لاوازو هەڵبەستراو جیا كردۆتەوە، هاوەڵى وا هەبووە كە زانیبێتى فەرموودەیەك هەیە لە لاى كەسێك و ئەم نەیبیستووە ئەوا بۆى دەڕۆی و چەندەها شارو دێ و ووڵاتى دەبڕى تا دەگەیشتە ئەو كەسەو فەرموودەكەى لێ وەردەگرت.